کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمیتەكانی حیزبی دێمۆكرات و یەكیەتیی لاوان لەسۆران بە بۆنەی نەورۆز رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد

16:02 - 15 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات و یەكیەتیی لاوانی دێمۆكرات ـ سۆران بە شێوەی هاوبەش رێوڕەسمێكیان بە بۆنەی ساڵی تازە و نەورۆزەوە بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٣ی خاكەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی ئەو رێوڕەسمە لە بناری حەسەن بەگی سەر بە ناوچەی سیدەكان بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ یادی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستی پێكرد.

پاشان پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێموكرات لە ناوچەی سۆران، لەلایەن رامین عومەرزادەوە پێشكەش کرا و دواتر پەیامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتیی یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەلایەنفەرهاد عەزیزی ئەندامی جێگری كۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەو یەكیەتییەوە خۆێندرایەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا چەندین پارچە شێعر و پەخشان لەلایەن ئەیووب مورادی و وەنەوشە محەممەدەڕەشـەوە خوێندرایەوە.

پاشان پەیامی كۆمیتەی یەكیەتیی لاوان ـ ناوچەی سۆران، لەلایەن ئومید عەبدوڵڵازادە بەرپرسی كۆمیتەی سۆران پێشكەش كرا و هەروەها پەیامی كۆمیتەی یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن خاتووژیلا عومەرزادە وە خوێندرایەوە.

پاشان حیسام ئەحمەدی جێگری سكرتێری گشتی یەكیەتیی لاوان چەند وتەیەكی بەو بۆنەوە پێشكەش كرد و دواتر وتارێك سەبارەت بە نەورۆز لەلایەن عەبدولڕەحمان یووسفی یەوە خوێندرایەوە.