کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنفڕانسی ساڵانەی رێكخراوی هەواڵگری وڵاتی ئەمریكا، لەنوروێژ بەڕێوە چوو

22:29 - 8 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی گشتیی كۆمەڵەی كولتوری كورد ـ نوروێژ بەشداری لەكۆنفڕانسی ساڵانەی رێكخراوی هەواڵگری نەتەوە یەكگرتووەكان لەوڵاتی نوروێژ كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆنفڕانسەکە لەدوو بەش پێك هاتبوو، بەشی یەكەمی كۆنفڕانسەكە تەرخان كرابوو بۆ باس لەسەر پێشگری لەبڵاو بوونەوەی چەكی كۆمەڵكوژ كە لەلایەن سێ‌لێكۆلەری ژنەوە بەڕێوە چوو.
هەر لەو كۆنفڕانسە باس لەرێژیمەكانی سووریە و ئێران كراوە و بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژی لەلایەن ئەو رێژیمانەوە بەمەترسیدار وەسف كراوە.
تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆنفڕانسە تەرخان كرابوو بۆ را و تێبینییەكانی بەشدار بوان و شاندی كۆمەڵەی كولتوری كورد ـ نوروێژ لەو پێوەندییەدا راپۆرتێكیان پێشكەش كرد.
كۆمەڵەی كولتوری لەراپۆرتەكەیدا باسی لەنەتەوەی كورد كردووە و ئەوەشیان خستۆتە روو، كە كورد وەك گەورەترین نەتەوە هەتا ئێستاش بێ‌دەوڵەتە.