کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوویس، یارمەتی ماڵیی بۆ پێشمەرگە و کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات نارد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوویس لە کردەوەیەکی بەرپرسانە و دڵسۆزانەدا، کۆمەڵێک کەرەستەی کامپیۆتر وەک، مۆنیتۆر، کیبۆرد، کەیس و بەشێکی دیکە لە پارچە یەدەکییەکانی کامپیۆتێریان بۆ کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێ کردووە.
کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوویس، لەو کردەوە دەروەست و بەهێزەدا سەرەڕای پشتیوانیی خۆیان لە کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، بۆ جاری چەندم دووپاتیان کردەوە کە پشتیوانی حیزبی دێموکراتن و لە هیچ کارێک بۆ بەرەوپێشبردنی کاری حیزبی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەرێغ ناکەن.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە بەو یارمەتییە دووپاتیان کردەوە کە بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو بنەماڵە شەهیدەکانی حیزبی دێموکرات وەفادران و پێشتیوانی پێشمەرگەن.
لەو پێوەندییەدا، کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاسی هەوڵ و تێکۆشانی ماندوویی نەناسانەیان دەکات و ئەو هەنگاوەیان بەرز دەنرخێنێت و هیوای سەرکەوتنیان لە کاروبارە شۆڕشگێڕییەکانیاندا بە ئاوات دەخوازێت.