کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان داوای چەک لە گوندنشینانی ئەو ناوچەیە دەکات

13:26 - 16 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: دانیشتوانی گوندی \'\'گامیشگۆلی\'\' پاش بانگهێشت کران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە داوایان لێکراوە، چەکەکانیان رادەستی ئەو ئیدارەیە بکەن.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندێکی ناوچەی \'\'ئاڵەشین\'\'ی بۆکان، لەمەڕ رادەست کردنەوەی چەکەکانیان بە ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئیدارەی ئیتلاعات لە یەکەم قۆناغدا بە شێوەی دیاریکراو داوای چەکی کەڵاشینکۆفی لە ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندی گامیشگۆلی کردووە، بەڵام هاووڵاتییان نکۆڵییان لە هەبوونی هەر جۆرە چەکێک کردووە و دواتر کە زانیویانە چەکی کەڵاشنیکۆفیان نییە داوایان لێ کردوون هەر جۆرە چەکێکی دیکەیان کە هەیە رادەستی بکەن.
دانیشتوویەکی ئەو ناوچەیە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ناوەندەکانی رێژیمی ئێران دەیانهەوێ لەنێوان ئەو کەسانەی کە چەکەکانیان رادەست ناکەن، لەگەڵ ئەوانەی کە چەکەکانیان رادەست دەکەن، دووبەرەکێ و شەڕ و ئاژاوە دروست بکات و بە کەڵکاوەژوو لەو رووداوە، ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ کام لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، هێچ چەکێکیان رادەستی ناوەندە ئەمنیەتییەکان نەکردووە.
پێشتریش خەڵکی ناوچەکە بە هێزە ئەمنیەتییەکانیان راگەیاندبوو کە هیچ جۆرە چەکێکیان نییە.