كوردستان میدیا: وڵاتی ئێران لەچاو وڵاتانی دیكەی جیهان و بەپێی ئەو حەشیمەتەی كە هەیەتەی رێژەیەكی بەرچاو لە تووشبوان بە نەخۆشی ئیدزی هەیە و ناوەندە پێوەندیدارەكانیش هەتا ئێستا رێگا چارەیان بۆ نەدۆزیوەتەوە.
لە ئێران پارێزگاكانی مازەندەران، كرماشان، فارس، خوراسانی رەزەوی، ئیسفەهان، هورموزگان و تاران زۆرترین رێژەی تووشبوون بە ویروسی ئیدزیان لە خۆ گرتووە.
هەر چەندە رێژیمی ئێران لە ئامارە فەرمییەكاندا باس لەوە دەكات كە كەمتر لە ٢٤ هەزار كەسی تووشبوو بە ئیدز لە ئێران هەیە، بەڵام رای كارناسانی تەندروستی شتێكی دیكەمان پێدەڵێن.
دكتور مینوو موحەرێز لێپرسراوی ناوەندی توێژینەوەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لەلێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیسنا ئاشكرای كردبوو، لەئێران ١٠٠ هەتا ١٢٠ هەزار كەسی تووشبوو بە ویرووسی HIV بوونیان هەیە.
لە وڵاتی ئێران زیاتر لە سەدا١٠ی تووشبوان بە ئیدز لە رێگای جنسییەوە تووش دەبن و هەروەها نزیك بە لەسەدا ٤٦ی تووشبوان تەمەنیان لە نێوان ٢٥ هەتا ٣٤ ساڵ دایە.
مینوو موحەرێز ئەوەشی خستۆتە روو ٨٠ هەتا ١٠٠ هەزار كەسی دیكەش بەبێئەوەی كە خۆیان بزانن كە تووشی نەخۆشیی ئیدز بوون.