کوردستان میدیا: بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کوردانی دانیشتووی ئۆسلۆ، سمینارێک بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێکی سەبارەت بە مێژووی ژنان لە ژینگەی کار و چۆنیەتیی دۆزینەوەی کار و خۆگونجاندن لە شاری ئۆسلۆ پایتەختی وڵاتی نوروێژ لە رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر بۆ \'\'مریەم عەلیپوور\'\' و \'\'عەبدوڵڵا حیجاب\'\'، پێکهێنا.
ئەو سمینارە لە دوو تەوەردا بۆ مریەم عەلیپوور لەسەر مێژووی ژنان لە ژینگەی کار و بنەماڵەدا و قۆناغە جیاوازەکانی ئەو مێژووە و هەروەها عەبدوڵڵا حیجاب لەسەر دنیای کار لە وڵاتی نوروێژ و چۆنیەتیی دۆزینەوەی کار و خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی کاری وڵاتی نوروێژ، بەڕێوەچوو.
بەشدارانی ئەو سمینارە را و سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان ئاراستەی کۆرگێڕان کرد و لەلایەن کۆرگێڕانەوە وەڵام درانەوە.