کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران پلەی یەکەمی لە بواری هەڵاتنی مێشکەکاندا هەیە

20:23 - 28 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئێران لە بواری هەڵاتنی مێشکەکانەوە لە نێوان ٩٨ وڵاتی لە حاڵی گەشەکردندا، پلەی یەکەمی هەیە.
بەپێی دوایین توێژینەوەکان، ئێران لە نێو ٢٢٥ وڵاتی جیهان پلەی ١٧ و لە نێو ٩٨ وڵاتی لەحاڵی گەشەکردن، پلەی یەکەمی لە بواری هەڵاتنی مێشکەکاندا هەیە.
ئامارە تۆمارکراوەکانی رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ئێران (ادارەی ثبت احوال) دەرخەری ئەوەیە کە ٤ هەتا ٥ میلیۆن ئێرانی لە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکا نیشتەجێن کە زۆربەیان توێژی خوێندەوار و بژاردن.
پشکی ئەمریکا لەو ئێرانییانەی کە وڵات بەجێ دێڵن یەک میلیۆن و ٤٠٠ هەزار پەنابەرە کە لەسەدا ٢٥یان بڕوانامەی کانارسایی باڵا و دوکتورایان هەیە.
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە ٨٠٠ هەزار ئێرانی لە پلەی دووهەم دایە وڵاتی بریتانیا و کاناداش هەرکامیان بە ٤١٠ هەزار و ئاڵمان بە ٢٠٠ هەزار، فەڕانسە بە ١٥٥ هەزار و سوێد بە ١١٠ هەزار پەنابەری ئێرانی بەڕیز پلەکانی دواتریان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی سەندووقی نێودەوڵەتیی پووڵ، لە ساڵێکدا ١٥٠ هەتا ١٨٠ هەزار ئێرانیی خوێندەوار هەوڵی چوونەدەرەوە لە وڵاتی ئێراندا دەدەن کە تەمەنی زۆربەیان لە نێوان ٢٢ هەتا ٣٠ ساڵ دایە.