کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران پلەی یەکەمی پرتووکاوترین فڕۆکەکانی لە ئاستی جیهاندا هەیە

15:57 - 17 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، ئێران لە بواری فڕۆکەوانییەوە لە ریزی ١٠ وڵاتی یەکەمی جیهاندا بوو، بەڵام هەنووکە پرتووکاترین فڕۆکەکانی جیهان لە ئێران دان.

جێگری وەزیری رێگەوبانی ئێران بۆ کاروباری فڕۆکەوانی، رایگەیاند: هەنووکە پرتووکاوترین و کۆنترین فڕۆکەی جیهان لە ئێران دان و زیاتر لەسەدا ٨٠ی فڕۆکەخانەکانی ئێران لە هەر حەفتەیەکدا ٢ فڕینیان هەیە.
بێ توانایی رێژیمی ئێران لە پیشەی فڕۆکەوانیدا، بووەتە هۆی ئەوەی کە فڕۆکە و هێڵە ئاسمانییە بیانییەکان، موسافیرە ئێرانییەکان بۆلای خۆیان رابکێشن.
شیرکەتی فڕۆکەوانیی \'\'ئێران ئەیر\'\' لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە ریزی ١٠ وڵاتی یەکەمی جیهاندا بوو، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بە هۆی گوشاری گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران، زەبرێکی کاریگەر لە قەوارەی شیرکەتە فڕۆکەوانییەکانی ئێران درا.

گەمارۆ ئابوورییەکان لەدژی ئێران، ئەو وڵاتەی لە کڕینی هەرچەشنە فرۆکە و کەرەستەی پێویستی فرۆکەوانی بێ توانا کردووە.