کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران/ لەسەدا ٢٦ی لاوانی تەمەن ١٥ هەتا ٢٤ ساڵ بێکارن

21:18 - 23 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەپێی تازەترین ئامارەکان، رێژەی بێکاری لە نێو لاوان و دەرچوانی زانکۆ لە ئێراندا ٢٦% هەتا ٤٠% تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارەکانی وزارەتی کار و رەفاهی کۆمەڵایەتی، رێژەی بێکاریی لاوانی تەمەن ١٥ تا ٢٦ ساڵ لە ئێراندا ٢٦% تۆمار کراوە کە ئەو رێژەیە بۆ ئەو لاوانەی کە خوێندنی باڵایان تەواو کردووە ٤٠% تۆمار کراوە.
هەر بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن وزارەتی کاری رێژیمەوە بڵاو بۆتەوە، ٤٥% کچانی ئێرانی بێکارن و ئەو رێژەیە لە هێندێک پارێزگاکان لە ٧٠% تێپەڕ دەبێت.
پارێزگاکان سنە، ئیلام و کرماشان زیاترین رێژەی بێکارییان لە ئێراندا هەیە و لە ریزی چوار پارێزگای ئێران لە بواری بێکاری دان و ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ کۆچی گوندنشینان بۆ شارەکان و تەنانەت وڵاتانی درواسێ.
بێکاری لە کوردستانی ئێران بۆتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە ٢٠ هەزار هاووڵاتی بە مەبەستی کارکردن روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.