کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١١ كەس لەئەندامانی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان لەسووریە كوژران

22:50 - 28 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ٤ئەندامی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ٧ ئەندامی حیزبوڵڵای لوبنان لەشەڕ لەگەڵ ئەرتشی ئازادی سووریە كوژران.


ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاوی كردەوە، ١١ كەس لەئەندامانی سپای پاسدارن و حیزبوڵڵا كەبەمەبەستی شەڕ لەگەڵ ئەرتشی ئازادی سووریە چووبوونە ئەو وڵاتە، كوژران.
هەر لەو پێوەندییەدا كۆمیتەی هاودەنگی شۆڕشی سووریە بڵاوی كردۆتەوە، ئەو ١١ ئەندامەی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا لەشاری حومس كوژراون.
لەلایەكی دیكەوە هێزەكانی رێژیمی سووریە رۆژی هەینی زیاتر لە١١٣ منداڵ، ژن و پیاوی بێدیفاعیان كوشتووە و زیاتر لە ٢٢٣ شوێنی سووریەیان بوردومان كردووە.
دژبەرانی رێژیمی سووریە جارێكیتر رایانگەیاندووە، كە رێژیمی ئەسەد لەچەكی شیمیایی بەدژی خەڵكی ناڕازیی كەڵكی وەرگرتووە.