کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریكا: رێژیمی ئێران پشتیوانی سەرەكیی رێژیمی سووریەیە

23:40 - 14 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: جان كری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا بەبەردەوامی پشتیوانیی سەرەكیی رێژیمی بەشار ئەسەد بوونە.

كری وتیشی: بەهۆی پشتیوانییەكانی رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا لەسووریە و كێشەكانی ئەمریكا و رووسیە لەو پێوەندییەدا، ئەگەری ئەوە هەیە كۆنفڕانسی ژنو2 بەڕێوە نەچێت.

وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئەمریكا وتیشی: رێژیمی بەشار ئەسەد بەیارمەتیی ئێران و حیزبوڵڵا توانیویەتی لەسەر كار بمێنێت.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە سەرەڕای پێداگری رووسیە لەپێوەندیی بەشداریی ئێران لەكۆنفڕانسی ئاشتی سووریە لە ژنو، دژایەتی لەگەڵ بەشداریی ئەو رێژیمە دەربڕیبوو.

لورن فایبوس وەزیری دەرەوەی فەرانسە وێڕای ئەوەیكە ئێرانی بە دژی ئاشتی لەقەڵەم دابوو وتووبووی: وڵاتەكەی لەگەڵ بەشداریی رێژیمی ئێران لەو كۆنفڕانسەدا دژایەتی هەیە.
وڵاتی رووسیە یەك لەو وڵاتانەیە كە پێداگری زۆر دەكات هەتا رێژیمی ئێران لەكۆنفڕانسی ئاشتی سووریە بەشدار بێت.

فایبوس لەو باوەڕەدایە، ئەگەر رێژیمی ئێران ئاشتی سووریەی بۆ گرینگ بوایە، هێزی چەكداری رەوانەی ئەو وڵاتە بەمەبەستی سەركوتی ناڕەازیانی سووری نەدەكرد.