کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەمی نان لەشاری نەغەدە بەرەو دۆخێكی زۆر خراب دەروات

18:37 - 12 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كێشەی كەمی نان لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لەشارەكانی ئوستانی ورمێ‌گرتۆتەوە و لەم نێوەدا شاری نەغەدە زیاتر لەگەڵ ئەو قەیرانە بەرەوروویە.

لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لەشارەكانی ئوستانی ورمێ‌بۆ وێنە بۆكان، شنۆ، پیرانشار تیكاب لەگەڵ ئەو قەیرانە بەرەروو بوونەتەوە و هاووڵاتیانی شاری نەغەدەش لەو قەیرانە بێبەری نەبوون.


لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەكەی ئەو شارە بە هەواڵدەریی فارسی وتووە: سەرەڕای ئەوەی كە رێژیمی ئێران بەبەردەوامی بانگەشەی خودكەفایی لەبواری گەنمەوە دەكات، بەڵام بەشێكی بەرچاو لەشارەكانی كوردستانی ئێران لەگەڵ كێشەی كەم ئاردی و كەم نانی بەرەوروون.
هەنووكە دوای ئەو هەموو پڕۆپاگەندانە هاووڵاتیانی كوردستان لەگەڵ قەیرانی نان بەرەوڕوو بوونەتەوە و ناوەندە پێوەندیدارەكانیش لەبری چارەسەریی سەهمیەی نانەواییەكانیان كەم كردۆتەوە.
ئەو نەبوونی ئارد و نانە زیاتر لەشوێنەكانی دیكە، لەشارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات خۆی دەرخستووە، بەچەشنێك كە لەشاری سنەش بۆ ماوەی چەند حەفتەیە ئەو كێشەیە بەردەوامە و ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی ئەو شارەی لێكەوتۆتەوە.
لەشاری سنە سەهمیەی رۆژانەی ئاردی نانەواییەكان لە ١٠كیسەوە بۆ ٦ كیسە كەم كراوەتەوە و نانەواییەكان بە ناچاری هەتا كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی كار دەكەن.