کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەم ئاردی لەشاری مەریوان كێشەی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە

22:03 - 26 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ماوەی چەند رۆژە خەڵكی شاری مەریوان بە هۆی كەم كردنەوەی سەهمیەی ئاردی نانەواییەكان لەگەڵ قەیرانی نان بەرەوڕوو بوونەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، هاووڵاتیانی شاری مەریوان بۆ وەرگرتنی چەند دانە نان ناچارن كە بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر لەبەردەم نانەواییەكاندا رابوستن و زۆر جاریش و دوای چەندین كاتژمێر راوەستان نانیان دەست ناكەوێ‌.

بەوتەی هاووڵاتییەكی شاری مەریوان، هەنووكە كێشەی كەم ئاردی بۆتە قەیران و ئەگەری ئەوە هەیە ناڕەزایەتیی بەربڵاوی خەڵكی لێ‌بكەوێتەوە.

ماوەیەك لەمەوبەر سەهمیەی ئاردی نانەواییەكانی شاری مەریوان لەلایەن شۆرای ئارد و نانەوە بۆ نیوە كەم كرایەوە.

لەلایەكی دیكەوە شاری دێگولان لەپارێزگای كوردستان و چەندین شاری دیكەی ئێران لەگەڵ كێشەی كەم ئاردی بەرەوڕوو بوونەتەوە.

ژمارەیەك لەنانەواییەكانی شاری دێگولان بە هۆی نەبوونی ئاردەوە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە و داخراون.