کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنی زێد، سمینارێکی لەسەر کۆماری کوردستان لە هەولێر بەڕێوەبرد

13:42 - 5 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سمیناری یادی کۆماری کوردستان لە سێ پانێلدا کە ماوەی ٧ کاتژمێری خایاند، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو سمینارە لەژێر ناوی \'\'دەرهاویشتە و کاریگەرییەکانی کۆماری کوردستان دوای ٦٨ ساڵ\'\' لەلایەن رێکخراوی سیاسی و کۆمەڵایەتیی \'\'زێد\'\'ەوە، رێکەوتی ٤ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە هۆڵی زەیتوون لە کتێبخانەی گشتیی شاری هەولێر بە بەشداریی محەممەد ساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکانی سیاسی و مەدەنی، توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ، لە سێ پانێلدا بەڕێوەچوو.
لە پانێلی یەکەمدا دوو بابەت پێشکەش کران، بابەتی یەکەم لەسەر \'\'رۆژنامەوانیی سەردەمی کۆماری کوردستان\'\' لەلایەن دوکتور \'\'رەحیم سورخی\'\' و بابەتی دووهەمیش سەبارەت بە \'\'کۆماری کوردستان، بەرهەمی گەشەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی\'\' لەلایەن \'\'ئیسماعیل بازیار\'\'ەوە بوو.
مژاری یەکەمی پانێلی دووهەم \'\'خوێندنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ کۆماری کوردستان\'\' کە لەلایەن \'\'زاگرۆس خوسرەوی\'\'یەوە پێشکەش کرا و دواتر دوکتور خالید خەیاتی سەبارەت بە \'\'لە نێوان گۆگەرایی و تاکگەرایی، تایبەتمەندییەکانی دیاسپۆرای کورد\'\' بۆ بەشدارانی سمینارەکە دوا.
\'\'بزووتنەوەی کورد و روانگەی نەتەوەیی لە پەراوێزی یادی کۆمارد\'\' و هەروەها \'\'مافی نەتەوایەتی و یەکپارچەیی ئێران لە سیاسەتی زلهێزەکاندا\'\' دوو بابەتی پانێلی سێیەمی سمیناری یادی کۆماری کوردستان بوون کە بە ریز لەلایەن \'\'ئەحمەد عەزیزی و سەلام ئیسماعیل پوور\'\'ەوە پێشکەش کران.
شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەستیی \'\'محەممەد ساڵح قادری\'\' ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە شاری هەولێر لەو سمینارەدا بەشداربوون کە بە شێوەیەکی چالاکانە را و سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر مژارە جۆراوجۆرەکان دەربڕی.