کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری جوانڕۆ پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

17:41 - 1 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری جوانڕۆ بە ناردنی پەیام، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.

ڕاسانی نوێی خەباتی ڕەوای نەتەوەییمان لە سەر دەستانی بەهێزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، جارێکیتر گیان و ورەیەکی نوێی پێبەخشین، و لە سەر لێوانی بارگرتووی ژێر تەوژمی سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە خوێنی سووری هاوڕێیانی گیان بەختکردوومان، بزەی هیوا چەکەرەی کرد.

بە ڕۆژەڤ بوونەوەی خەباتی نوێی ڕۆژهەڵات لە سەر دەستانی بە توانای پێشمەرگەی دێموکرات، بێ‌گومان مزگێنیی داهاتوویەکی پڕ لە شەرەف و سەروەری پێیە، مزگێنییەک کە ساڵەهایە شەوەی خەونی خێوی تاریکی داعشی شیعە و جاشە نەفس نزمەکانی نێوخۆیە.

ئێمە وەک لایەنگرانی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لە شاری جوانڕۆ دەستی براییتان دەگووشین و لە ئاستی مەزنیی ڕۆحی پیرۆزی شەهیدانی ڕاسانی نوێمان سەری کڕنۆش دادەنەوێنین.