![](/weney-mallperr/15406.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری ئیلام بە ناردنی پەیام، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووە.
ئێمە وەک لایەنگران و ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی پارێزگای ئیلام بە گشتی و چەند شاریک لە پارێزگای کرماشان وەک گیلان، قەسری شرین، سەرپێڵی زەهاو، کرند، گاوارە و شائاباد، بۆ هەڵوێست و ڕاسانەوەی حیزبی دێموکرات، هەروەها گرێدانی خەباتی شاخ و شار پێکەوە، پڕبەدڵ پیرۆزبایی دەکەین و بۆ شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگە خۆڕاگر و کۆڵنەدەرەکانی حیزبەکەمان لە شاری شنۆ لە بەرانبەر ڕێژیمی پەت و سێدارە کە بووەتە ورە و سەربەرزی و چالاکیی زیاترمان لە نێوخوێ وڵات، پشتیوانی و خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین.
هەروەها بۆ شەهید بوونی شەش پێشمەرگەی حیزبەکەمان سەری ڕێز و نەوازش لە بەرانبەری ڕێز و گەورەییان دادەنوێنین و بۆ هەر چەشنە چالاکی و ئەرکێکی حیزبی و نیشتمانی کە پێمان بسپێردرێت ئامادەین
کە بە گیانی شۆڕشگێڕانە و فیداکارییەوە بە دەنگی ڕاسانەوەی حیزبەکەی پێشەوا، قاسملوو و شەرەفکەندی کە بە حیزبی شەهیدان ناسراوە.
دێین و هیوادارین کە ڕۆژیک لە ڕۆژان وجوودی سەربەرزانەی پێشمەرگە قارەمانەکانی دێموکراتمان لە لای خۆمان ببینین.
سەربەرزی و سەلامەتی بۆ پێشمەرگە
سەرکەوتن بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرشۆڕی و نەنگ بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی
٣١ی جۆزەردنی ١٣٩٥هەتاوی