کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە هەوشار و سایین‌قەڵا پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

17:02 - 3 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە هەوشار و سایین‌قەڵا بە ناردنی پەیام پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەوشار و سایین‌قەڵا لە پەیامێکدا ڕایانەگەیانددوە: سڵاو و ڕێزی تایبەتی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین. بەتایبەت بنەماڵەی ئەو ٦ شەهیدەی حیزبی خۆشەویستی خۆمان لە شەڕی شنۆ، کە بە دەستی جاشە خۆفرۆشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوون. پەیمانی خۆمان لەگەڵ حیزبی هەمیشە سەربەرزی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوێ دەکەیەنەوە.

ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار و سایین‌قەڵا، خەم و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گشت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەت بنەماڵەی ئەو ٦ شەهیدە دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە پەیامی نەورۆزیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێران دەکەین.

ڕێژیمی کۆنەپەرستی ئێران له شاری سایین‌قەڵا و ناوچەی هەوشار دەستی به بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەنده دژی حیزبی دێموکرات کردووه، بەڵام خەڵکی ئاگادار و ڕۆشنبیری هەوشار و سایین‌قەڵا هەر پشتیوانیی خۆیان له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەن و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات خۆیان بۆ شەڕ دژی کۆماری کۆنەپەرستی ئێران ئاماده کردووه.