كوردستان میدیا: لەئەنجامی هێرشی هێزەكانی سوپای عێراق بۆ سەر خۆپیشاندەرانی سوننی مەزهەبی شاری حەویجە لەپارێزگای كەركووك ٢٠٠هاووڵاتیی بوونە قوربانی و هێندێسەرچاوە باس لە دەست تێدا بوونی رێژیمی ئێران لەو كوشتارەدا دەكەن.
وەزیری سوونی مەزهەبی پەروەردە و بارهێنانی عێراق لەلێدوانێكدا بۆ كاناڵی ئەلجەزیرە ئاشكرای كردووە، لەناو هێزەكانی سوپای عێراقدا كە هێرشیان كردۆتە سەر خۆپیشاندەران هێندێكەس هەبوون كە بە زمانی فارسی قسەیان كردووە و ئەگەری ئەوە لەئارادایە سەر بە رێژیمی ئیسلامیی ئێران بن.
رێكەوتی ٣ی بانەمەڕ خۆپیشاندەرانی ناڕازی شاری حەویجە لەحكوومەتی نووری مالكی لەلایەن سوپای عێراقەوە هێرشیان كرایە سەر و لەئەنجامدا ٥٠ هاووڵاتیی كوژران و ١٥٠ی دیكەش بریندار كران.
بەپێی دوایین زانیارییەكان ژمارەیەك لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كراون.
ماوەی زیاتر لەچوار مانگە هاووڵاتیانی عەرەبی سوننی مەزهەبی عێراق بە دژی سیاسەتەكانی نووری ماڵكی دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان كردووە.
لەماوەی ئەو چوارمانگە رووداوی رۆژی سێشەممە رێكەوتی٣ی بانەمەڕ خوێناویترین رووداو بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا یەكێك لەناڕازییان بە كاناڵی ئەلجەزیرەی وتووە، خۆپیشاندەران هیچ چەكێكیان پێنەبووە و هەروەها بەشێك لەهێزەكانی سوپای عێراق بەفارسی قسەیان كردووە و ئەگەری ئەوە هەیە لە ئێرانەوە هاتبن.