کوردستان میدیا: نوێنەری شارەکانی دێهلوڕان، ئابدانان و دەڕەشار لە مەجلیسی رێژیمی ئێران گوتی، هەنووکە لە پارێزگای ئیلام زۆربەی پڕۆژەکان بە نیوەچڵی ماونەتەوە.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری نوێنەری شارەکانی ئابدانان، دێهلوڕان و دەڕەشار بڵاوی کردەوە، وەرزێڕانی ئیلام لە رێگەی فرۆشی بەرهەمەکانیان بەشێک لە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن کە بەرپرسانی رێژیم هیچ ئاوڕێکیان لێ نادەنەوە.
محەممەدعەلی ئەحمەدی وتی: وشکەساڵی نرخی گوندنشینیی لە پارێزگای ئیلام کەم کردووتەوە و زۆربەی گوندنشینان بە ناچاری روو لە شارەکان دەکەن و ئەمەش بۆتە هۆی لێک هەڵوەشاندنەوەی ئابووریی بنەماڵەکان. ئەمە لە حاڵیک دایە هیچ بوودجەیەک بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی وشکەساڵی بۆ گوندنشینان دابین نەکراوە.
ئەم نوێنەرە راشیگەیاندووە، پارێزگای ئیلام ٤٣٠ کیلۆمیتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق هەیە بەڵام هیچ هەنگاوێک لەمەڕ گەشەی ئەم پارێزگایە ئەنجام نەدراوە.
لێپرسراوانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای دانی بەڵێنی لەمەڕ ئەنجام دانی پرۆژەی خزمەتگوزاری، هەتا ئێستا هیچ پرۆژەیەکیان بۆ پارێزگای ئیلام ئەنجام نەداوە، ئەگەریش پرۆژەیەکیان ئەنجام دابێت بە نیوەچڵی ماوەتەوە.
له حاڵی حازردا ئیلام له‌و پارێزگایانه که پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌یی تێدا نییه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی که جێگای تێڕامانه لێدوانه‌کانی لێپرسراوانی ئیداره‌ی تعاون و رفاهی ئه‌و پارێزگایه‌یه که رایگه‌یاندووه، هه‌تا کۆتایی به‌رنامه‌ی پێنجه‌م ده‌رفه‌تی ٤٠ هه‌زار پیشه له‌و پارێزگایه دابین ده‌که‌ین.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی خودی رێژیم زیاتر له ٢٥% ـی خه‌ڵکی ئیلام بێکارن و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ بنبڕ کردنی ئه‌و قه‌یرانه دراوه بێ ئاکام ماونەتەوە.
هه‌شت کۆمپانیای گه‌وره‌ی پیشه‌ییش که‌له به‌ڵێنییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م به خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه بووه، هه‌تا ئێستا هیچکام له‌و به‌ڵێنیانه وه‌دی نه‌هاتوون.