
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ریی ڤه‌ژین، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان، ئه‌نجومه‌نی سه‌رزی چیا، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ زانستیی ڕۆنان، کانوون سڵامه‌تیی ژین و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی ڕۆجیار له دووتوێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا به‌رپه‌رچی ڕاگه‌یەندراوە شۆڤێنیستانەکەی ٨٠٠ به‌ناو ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ندی ئێران به‌نیسبه‌ت نکۆڵی له نه‌ته‌وه‌ییبوونی بۆنه‌ی نه‌ورۆزی کورده‌وارییان دایه‌وه.
له به‌شێکی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا نووسراوه: "نەورۆزی ئەمساڵ ئاکامی گەشە و خەمڵینی بیری شوناسخوازانەی نەتەوەیەکە کە چیتر نایەوێت پەراوێز بێت. بۆیە شێلگیرانە و بوێرانە، بە مەبەستی ئافراندنی کۆمەڵگایەکی واتادار ڕاڤەی بنەماکانی بوونی خۆی دەکات. کۆمەڵگایەک کە هەڵگری هەموو توخمە سەرەکییەکانی سەروەری بێت. بۆ ئەم مەبەستە ئیرادەی کۆی کۆمەڵگەی کوردستان لە ڕێگای بەمانادارکردنی کردارێکی ڕۆژانەی تاکی کوردەوە، نەورۆز دەکات بە بۆنەیەکی بوونناسانە لەپێناو زەقکردنەوەی سنووری نێوان "خۆی" و "ئەوی تر".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یەندراوه‌دا به ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه‌ی وه‌ها بیرکردنه‌وه‌یه‌کی شۆڤێنیزمی و فاشیزمیدا هاتووه: "دەوڵەت-نەتەوەی ئێران بە درێژایی مێژووی هاوچەرخ لەسەر بنەمای ئیتنیکی فارس بیچمی گرتووە و جۆرێکی تایبەت لە ناوەندگەرایی زمانی و ئیتنیکی سیمای ئەم دەوڵەتەیە و ئێران تەنیا وەک کراسێک کراوە بە بەری ئەم دوو شتەدا. لەم دەلاقەوە فۆرمێک لە ناوەند/پەراوێز دێتە ئاراوە کە هەرچەشنە کردەوەیەکی کۆمەڵگە پەراوێزەکان وەک "منازعات قومی" و "تجزیە طلبی" خوێندنەوەی بۆ دەکرێت. لێرەدایە کە ئیرادەی بوونناسانەی کوردستان لە نەورۆزدا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەو ناوەندگەراییە هێژمۆنیکە و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە خاڵی هاوبەشیان ناسیۆناڵیزمی ئێرانییە".
به‌شی کۆتایی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه ته‌رخان کراوه به‌وه‌ی که "ئێمە وەک ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان باوەڕی تەواومان بە پلۆڕاڵیزمی نەتەوەیی، زمانی و جوغڕافی هەیە، و پێمان وایە مەرجی پێکەوەژیانی ئارەزوومەندانەی نەتەوەکان، باوەڕمەندی بە بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسی، مافی هاوڵاتیبوون، عەداڵەتی ئابووری، زمانی و فەرهەنگییە. بۆ ئەم ئامانجە پێویستە لە بەر ڕۆشنایی چەمکی "ماف" ی بێ مەرج و بەرانبەری ڕەگەزی و زمانی، کار بۆ چێ‌کردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئێستا و داهاتوومان بکەین".