کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی دوو شەهیدی کوردستان لە سەقز

14:24 - 25 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، دایە نازدار شاهی، دایکی دوو شەهید ڕێگەی ئازادی و ڕزگاریی کوردستان لە شاری سەقز، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە نازدار نموونەی ژنێکی فیداکار و دڵسۆزی کورد بوو کە دوو ڕۆڵەی تێکۆشەری بە ناوەکانی شەهید "عومەر ئیسلامی" و شەهید "حەسەن ئیسلامی" پێشکەش بە کاروانی ڕزگاریی کوردستان کرد.

شەهید عومەر ساڵی ١٣٤٤ لە ''تاهیربوغە'' لە دایک بوو، ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٦١ لە تێکهەڵچوونێکدا لە گوندی باغچەلەدا شەهید بوو و تەرمەکەی لە مامەشا ئەسپەردە کرا.

هەروەها شەهید حەسەن ساڵی ١٣٤٧ لە سەقز لە دایک بوو و دوای خزمەتێکی زۆر وەک کادری دەرجە ٤، لە ٤ی خەرمانانی ١٣٦٧دا چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.