کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەمپی ڕاهێنانی داعش لە ٨ مایلیی سنووری ئامریكا

23:46 - 29 خاکەلێوه 2715

ناوەندی "چاوەدێریی قەزایی"ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە كە هێزەكانی داعش، لە كەمپێكدا لە باكووری مێكزیك‌و لە ٨ مایلیی سنووری ئامریكا، خەریكی چالاكی‌و جموجۆڵن. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئامریكایی "واشینگتۆن تایمز"، ناوەندی "چاوەدێریی قەزایی" بە پشتبەستن بە بەڵگەی چەند سەرچاوەیەكی وەك "ئەفسەری پلەبەرزی ئەرتەشی مێكزیك و لێكۆلەرێكی پۆلیسی فێدرالی مێكزیك" ڕایگەیاندووە كە گرووپی داعش تەنیا چەند مایل دوورتر لە "ئێلپاسۆ"ی ویلایەتی تێگزاسی ئامریكا، لە نزیك ئاناپرا و لە "پورتو پالوماس" خەڕێكی خۆڕێكخستنە. سەرچاوەكانی چاوەدێریی قەزایی هەروەها گوتویانە كە ئەم كەسە تاوانبارانەی كە كار بۆ كارتێلی "خوارز" دەكەن، لە ڕێگەی قاچاغەوە لە سەرتاسەری سنووری ئامریكا لەنێو شارەكانی "سانتا تێرێزا" و "سانلەند پارك" و هەروەها لە سنووری نێوان "ئاكالا" و "هانكوك" هاتوچۆ بە تێرۆریستەكانی داعش دەكەن. سەرچاە هەواڵگرییەكانی مێكزیك دەڵێن هێزەكانی داعش بە تەمای كەلك وەرگرتن لە ڕێگەی شەمەندەفەرو دامەزراوەكانی فڕۆكەخانە لە دەوروبەری "سانتا تێرێزا"ی "نیومێكزیكۆ"ن.