کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێویستیی ئێران بە كڕینی ٥٠٠ فڕۆكەی نوێیە بۆ نوێژەنكردنەوەی ناوگانی هەوایی

14:27 - 30 خاکەلێوه 2715

ناوگانی هەوایی ئێران بۆ نۆژەنكردنەوەی خۆی پێویستیی بە كڕینی ٥٠٠ فڕۆكەی نوێ هەیە. بەدوای گەیشتن بە ڕێككەوتنی سیاسیی ناوكی لە نێوان ئێران و ٦ زلهێزەكەی جیهان، بەڕێوەبەرانی شیركەتی فڕۆكەوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێن هیوایان بە هەڵوەشاندنەوە گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانه‌و، له‌ ئه‌گه‌ری لاچوونی گه‌مارۆکان بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ناوگانی ئاسمانیی ئێران دەڵێن پێویستیان بە ٥٠٠ فڕۆكەی نوێ هەیە. عەلیڕەزا جەهانگیریان، سەرۆكی ڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ده‌ڵێ كە كڕینی فڕۆكەی نوێ بۆ نۆژەنكردنەوەی ناوگانی هەوایی ئێران زۆر زۆرپێویستە. ئه‌و ده‌ڵێ ژماره‌ی فڕۆكە چالاكەكانی ئێران له‌ ئێستادا ١٤٠ فڕۆكەیە، كە لە چاو ستاندارە نێودەوڵەتییەكان‌و بە سەرنجدان بە حەشیمەتی و پانتایی ئێران، زۆر كەمن. شایانی باسە كە جگە لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان، ئامریكاش گەمارۆ یەك لایەنەكانی دژی ئێران، بۆ نموونە قەدەغەكردنی فڕۆشتنی فڕۆكە و پارچەكانی كە زیانێكی قورسی لە ناوگانی هەوایی ئێران داوە.