کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی‌ ١٠ خاكه‌لێوه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ بانه‌

14:56 - 12 خاکەلێوه 2716

به‌ بۆنه‌ی‌ ١٠ خاكه‌لێوه‌، ساڵڕۆژی شه‌هیدكرانی‌ پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د‌و یارانی له‌ ناوچه‌كانی‌ بانه‌ چالاكیی ته‌بیلغی كرا. به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ گه‌یشتوو به‌ كوردستان‌و كورد، شه‌وی‌ ١٠ خاكه‌لێوه‌، ڕۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كردستان به‌ نووسینی‌ دارو دیواره‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ تركتی‌ پێوه‌ندیدار به‌م ڕۆژه‌ له‌ ئاواییه‌كانی‌ نه‌مه‌شیر، نجنێی‌ سه‌روو، نجنێنی‌ خواروو و مه‌نیجه‌ڵان یادی‌ شەهیدانی کۆماریان بەرز ڕاگرت. شایانی‌ باسه‌ كه‌ بۆ به‌یانیی ڕۆژی ١١ی‌ خاكه‌لێوه‌ سپای‌ پاسداران له‌ كۆخانه‌وه‌ خۆیان گه‌یانده‌ ئه‌م ئاواییانه‌وه‌و هەوڵیان دا دروشم و نووسراوه‌كانی‌ سه‌ر دارو دیواره‌كان ڕه‌ش بکەنەوە.