کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ته‌بلیغی له‌ تورجانی سه‌قز به‌بۆنه‌ی ١٠ ی خاکه‌لێوه‌

23:42 - 12 خاکەلێوه 2716

ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ تورجان به‌بۆنه‌ی ١٠ ی خاکه‌لێوه‌، ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان چالاکیی ته‌بلیغییان کرد. به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات له‌و چالاکییه‌ ته‌بلیغییه‌دا وێنه‌و تڕاکتی حیزبی له‌ نێو شاره‌گوندی تورجان بڵاو کرایه‌وه‌و دارو دیواری ئاوه‌دانی به‌و دروشمانه‌ ڕازانه‌وه‌: "باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە"، "یادو ناوی شەهیدانی کوردستان بە درێژەدانی ڕێگاکەیان بەرز ڕادەگرین"، "سڵاو لە سێ ڕێبەری شه‌هیدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ، قازی ،قاسملوو ، شەڕەفکەندی"، "شەهید نامرێ"و "سڵاو لە تازەترین شەهیدی یەکیه‌تیی لاوان، شەهید هەژار قاسمی." له‌و چالاکییه‌ ته‌بلیغییه‌دا ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستانیان به‌رز ڕاگرتوه‌.