کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی رۆژهەڵات لە چیاکانی رەبەت ئاگری شادییان داگیرساند

06:11 - 22 خاکەلێوه 2716

لە حەفتاوسێهەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لاوانی ئازادیخوازی رۆژهەڵات‌و بەشێک لە ئەندامانی هەڵسووڕی رێکخراوەکە لە بەرزاییەکانی زاڵ بە سەر شاری رەبەت ئاگریان داگیرساندو شەقامەکانی ئەو شارەشیان بە دروشمە ئازادیخوازانەکانیان رازاندەوە. ئێوارەی رۆژی شەممە، ٢٢ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی دامەزرانی رێکخراوی یەکیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستەیەک لە لاوانی کورد بە کردنەوەی ئاگر لە قەڵای رەبەت‌و دارستانی ماوەڵۆ، رێزیان لە رۆژی دامەزرانی رێکخراوەکەیان گرت. رۆژێک پێشتریش چەند دەستەی دیکە لە لاوانی ئازادیخواز بە نووسینی دروشم‌و بڵاوکردنەوەی پلاکارد بەم بۆنەوە، پەیامی یەکیه‌تیی لاوانیان بە دانیشتووانی شارەکە گەیاند. لاوان بە تایبەت لە شەقامی لیلانە، گەڕەکی قەبران، شەقامی سەرەکیی شار، گەڕەکی سەرچاوەو شەقامی گوێز چالاکیی تەبلیغی‌یان کرد.