کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزەرانی ڕۆژهەڵات لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان چالاكیی تەبلیغی‌یان كرد

15:40 - 23 خاکەلێوه 2716

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “كوردستان و كورد”، شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە كاتژمێر ١ی بەرەبەیانیی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات لە شارەدێی سەرچنار (كەڵبەڕەزاخان) ئەندامانی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات چوونەتە مزگەوتی ئەم ئاواییە‌و لە ڕێگەی بڵیندگۆی مزگەوتەوە سروودی حیزبی‌و شۆڕشگێرییان بڵاو کردۆتەوە. بڵاوکردنەوەی سروود لە بڵیندگۆی مزگەوتەوە تا کاتژمێر ٤ی بەیانی خایاند. هەر ئەو پۆلە لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵات پێشتر و لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا پایەگای نێو ئاوایی‌یان دابووە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان. لە لایەكی دیكەش هێزە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی ڕێگای گوندەكانی سەرچنار وەك “خانكەندی”، “كورەخانەی كۆنی ئازەرمیر”و “حوسێن مامە” دەبەستن‌و لە حاڵەتی ئامادە باشی‌دا دەمێننەوە و ئێستاشی لەگەڵ بێ ئەم ئاواییەو ئاواییەكانی دەورووبەری لەژێر چاودێریی توندی هێزەكانی ڕێژیم دان. شایانی باسە كە ئیتلاعاتی شاری میاندواو مجێوری مزگەوتیان لەگەڵ كەسێكی دیكە بە هەڵە گرتووەو ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەستخۆشی لە بوێری و هەڵمەتی جوامێرانەی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات لە هەر شوێنێكی كوردستان دەنێرێ‌و سەبارەت بەو چالاکییەی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات سڵاوی بۆ ناردوون