کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردەکانی دانیشتووی سویس بۆ مەحکومکردنی بوردومان‌کرانی شارۆچکەی شێخ مەقسسود لە خۆراوای کوردستان

21:40 - 27 خاکەلێوه 2716

کوردەکانی دانیشتووی سویس بۆ مەحکومکردنی بوردومان‌کرانی شارۆچکەی شێخ مەقسسود لە خۆراوای کوردستان خۆپیشاندانێکیان لە شاری ژنێڤ بەڕێوەبرد. لەو خۆپیشاندانەدا کە لەلایەن پارتی پێشڕەوی کورد لە سوریەدا ڕێک‌خرابوو، لەلایەن بەشدارانەوە بومبارانکردنی شارۆچکەی شێخ مەقسوود لە ڕۆژاوای کوردستان‌و کوشتنی خەڵکی بێ‌تاوانی ئەو ناوچەیە بە چەکی قەدەغەکراو مەحکووم کرا. لەو خۆپیشاندانەدا کە بەبەشداریی نوێنەرایەتی چەند حیزبی کوردستانی‌و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی سویس لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی ئالای کوردستان‌و دانی درووشم دژ بە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە، داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان‌و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ‌و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە لە ئاست ئەو دوژمناکارییانەی دژ بە گەلی کورد دەکرێن بێ دەنگ نەبن. جێگەی ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی سویس بەشداری ئەو ناڕەزایەتییە بون‌و دیار نمازپەرست، پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە نێو کۆڕی خۆپیشاندەران‌دا خوێندەوە. شایانی باسە ئەو حیزب و ڕێکخراوانە بەشداری ئەو خۆپیشاندەکە بوون: حیزبی دیموکراتی کوردستان، پارتی پێشڕەوی کورد لە سوریە، پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریەو پارتی یەکیەتیی دێموکڕاتی سووریە، پەیەدە