کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانی نوێنه‌ری حدک له‌ هه‌ولێر له‌ مه‌کته‌بی سیاسیی بزووتنەوەی دێمۆکراتی گەلی کوردستان

07:04 - 2 بانەمەڕ 2716

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ هولێر‌و شاندێکی بزووتنەوەی دێمۆکراتی گەلی کوردستان‌دا ئاڵوگۆره‌کانی ڕۆژه‌ڤی ناوچه‌ باسیان لێ‌کرا. سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١ی بانەمەر ( ٢٠ی ئاوریلی ٢٠١٦ ) ئیبراهیم زێوەیی نوێنەری، حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی دێمۆکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێری کردو لە لایەن شاندێکی بزووتنەوە بە سەرپەرستی مام خدر، سکرتێری گشتیی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ پێشوازیی لێ کرا. لەو کۆبوونەوه‌یەدا کۆمەڵێک پرس‌و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی سیاسیی کوردستان، عێراق، ئێران‌و ناوچەکە بە گشتی قسە‌و باسیان لە سەر کران‌و هەر دوو لا ڕوانگەو بۆچوونی سیاسیی خۆیان سەبارەت بە دوایین ئاڵوگۆرو پێشهاتەکانی ناوچەو بە تایبەت پرسی کوردو چەندوچۆنیی پێوەندی نێوان حیزبەکانی پارچەکان بە گشتی‌و، هەروەها حیزب‌و لایەنە سیاسییەکانی هەر کام لە پارچەکانیان بە تایبەتی، خستە روو. لەو پێوه‌ندییه‌دا دوو لایەنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و بزووتنەوەی دێمۆکراتی گەلی کوردستان هاوکاری، هەماهەنگی‌و یەکریزیی حیزب‌و لایەنە سیاسییەکانیان لە سەر پرسە نەتەوەیی‌و ستراتیژییەکان لە پێناو چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەو بە تایبەت قۆستەنەوەی دەرفەت‌و سێناریۆپێشبینی نەکراوەکان، بە پێویست زانی. دوولایه‌ن هه‌روه‌ها لەسەر ئەو باوەرە بوون کە کۆدەنگی‌و یەک هەڵوێستی هێزەکانی کورد وەک فاکتەریکی کاریگەر لە هاوکێشەکانی ناوچەیی‌و جیهانی بە نیسبەت پرسی کورد، قورسایی و جێگەو پێگەیەکی لەبارتر بە کورد دەبەخشێ.