کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردەکانی سویس لە ١٠٠ ساڵەی پەیمان سایکس_ پیکۆدا

15:52 - 26 بانەمەڕ 2716

سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی سویس بۆ مەحکومکردنی پەیمانی سایکس_پیکۆ کە دابەشکردنی دووهەم‌جاری کوردستانی بەسەر سێ وڵات‌دا لێکەوتەوە، خۆپیشاندانێکیان لە شاری زوریخ بەڕێوە برد. ئەو خۆپیشاندانە لە ١٠٠ ساڵەی ئەو پەیماننامەیەو بەبەشداری ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردی‌‌ سوریه‌‌ ( الپارتی‌‌ )، گرووپی‌‌ ئاراراتی‌‌ سووریه‌‌و کوردەکانی باشووری کوردستان‌و هەروەها کۆمەڵیک رێکخراوی کوردیی وەک یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی‌‌ رۆژهه‌‌ڵاتی‌‌ کوردستان‌‌ کرا. خۆپیشاندانەکە بە سروودی‌‌ "ئه‌‌ی‌‌ ڕەقیب"‌و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی‌‌ بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کوردستانی دابەشکراو دەستی پێ‌کردو په‌یامی‌‌ کومیته‌‌ی‌‌ سوئیسی حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان‌‌ لەسەر پەیمانی سایکس_پیکۆو دابەشکردنی کورد بەبێ ئیزن‌و ئیڕادەی خۆی، لەلایەن خوسره‌‌و مسته‌فانەژاد خوێندرایەوە. خوێندنەوەت پەیامی حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردی‌‌ سوریه‌‌ ( الپارتی‌‌)‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن خاتوو مه‌‌لتم، پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لەلایەن هەواڵ هۆشیار، په‌‌یامی‌‌ ڕێکخراوی ئارارات‌و کۆمەڵێک شێعر، پەخشان‌و سروودی‌‌ شۆڕشگێری‌‌‌و کۆمەڵێک بڕگەی شانۆیی چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو ئاکسیۆنە بوون.