کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە کرماشان بۆ پشتیوانی لە کەبودوەند

15:13 - 20 جۆزەردان 2716

لە شاری کرماشان بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبودوەند، سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا. لەو چالاکییەدا کە لە پارکی شیرینیی شاری کرماشان کراوە، ڕێز لە قوربانیدانی کەبودوەند گیراوەو بە نووسینی دروشم‌و بڵاوکردنەوەی تڕاکت داوای پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ ناوبراو و وڵامدانەوەی دەزگای قەزایی بە داوای کەبودوەند کراوە. لەو چالاکییەدا کە لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە کراوە، گوتراوە کە پشتیوانی لە کەبودوەندو داواکەی ئەرکێکی نیشتمانییە.