کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی حدک لە باڵوێزخانەی ئوتریش لە نۆروێژ

07:45 - 23 جۆزەردان 2716

بەرپرسی پەیوەندیە گشتییەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌ردانی باڵوێزخانەی ئوتریشی لە نۆروێژ کرد. هاوڕێ ناسر قادرپوور، بەرپرسی پێوه‌ندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ سەردانی باڵوێزخانەی وڵاتی ئوتریشی کردو لە لایەن تۆماس وندربالدینگێر، باڵوێزی ئوتریشەوە پێشوازی لێکرا. لەو دانیشتنەدا قادرپوور باسێکی لە سەر مێژووی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەگشتی‌و په‌روه‌نده‌ی تێرۆری رێبەرانی بەناحەق شەهیدکراوی حیزب و بەتایبەت دوکتوورقاسملوو و دوکتوور شەرەفکەندی و مەسەلەی کورد بەگشتی لە کوردستانی ئێران و زیندانیانی سیاسی کورد لە چاڵەڕەشەکانی ئێران‌دا و بارودۆخی که‌بودوه‌ند، سەرۆکی مافی مرۆڤ محەمەد سەدیقی کەبودوەندی له‌ زیندان کرد. لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا باس لە نامەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئەلکساندر واندێبێلن، سەرکۆماری تازە هەڵبژێردراوی وڵاتی ئوتریش لە پەیوەندی لەگەڵ تێرۆری ڕێبەری شەهیدمان دکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو دا بۆ ئه‌و نێردراوە کراو، نوسخەیەکی ڕادەستی بەرێز باڵویزی ئوتریش درا. ناسر قادرپوور باسی لەوە کرد کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان چاوەڕوانیی لە سەرۆک کۆمارو حکومەتی نوێی ئوتریش ئەوەیە کە پەروەندی تێروری رێبەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان هەڵبدرێتەوەو تاوانبارانی ئەو تیرورە پەلکێشی دادگا بکرێن. له‌و دیداره‌دا تۆماس وندربالدینگێر، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئاگاداربوون له‌و باسانه‌ دەربڕی‌و زۆر سپاسی نامەکەی بەرێز سکرتێری حیزب کاک خالید عەزیزی کردو وتیشی کە ئەمن وەک سەفیری ئوتریش ئەونامەیە دەگەیەنمە حکوومەتو ئەوه‌ی لە توانام دابێ دەیکەم بۆ بە جێگەیاندنی ئەو داوایه‌. تۆماس وندربالدینگێر گوتی ئەمن لە نەوەدەکانەوە بە مەسەلەی کورد ئاشنام‌و هەمیشەش هیوام خواستوە کە کورد وڵاتی خۆی هەبێ‌و دڵنیاشم کە رۆژێک ئاواتەکەنتان وەدی دێ.