کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونه‌وه‌ی سکرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارلمانی فینلاند

07:24 - 24 جۆزەردان 2716

سکرتێری گشتی‌و سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فینلاند لەگەڵ نوێنەرانی پارلمانی ئەو وڵاتە کۆبۆونەوە. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ هاوڕێیه‌تیی سارا ئیبراهیمی، بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی کۆمیتەی فینلاندو وڵات نەهری سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لەو وڵاتە، سەردانی پارلمانی فینلاندیان کردو لەگەل نوێنەرانی بەشی پێوەندییەکانی دەرەوەو مافی مرۆڤ لە پارلمانی فینلاند کۆ بوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا "ساتو هاسسی"، پارلمانتاری سەر بە حیزبی سەوزەکانی فینلاندو بەرپرسی گرۆپی گلۆبال لە پارلمان و "کاتیا نۆلڤی" سکرتێری مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی فینلاند پێشوازیان لە وەفدی میوان کرد. لەم کۆبوونەوەیەدا وێڕای باس له‌ بابەتە گشتییەکان‌و گۆرینەوەی بیروڕا، دوو ئەنجامی باش وەرگیران. گرۆپی مافی مرۆڤ بەڵێنی دا نامەیەک لە سەر بارۆدوخی نالەباری زیندانیی سیاسی محەممەد سەدیق کەبوودوەند، سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بنێرێ. هەروەها بە گرینگ زانرا کە زانیاریی زیاتر لە سەر بارۆدوخی کوردستان و ناوچە و پرسی کورد بە پەرلەمانتار و کاربەدەستانی فینلاندی بگەیه‌ندرێ. بۆ ئەم مەبەستە دوو لایەن رێک کەوتن کە گرۆپی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی فینلاند بە هاوکاری لەگەل فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردیەکان لە فینلاند لە هەول دا دەبێت بۆ ڕێکخستنی سمینارێک کە نوێنەرانی کورد بە پێی توانا لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە فراوانی بەشدار بن و باسی پرسی کورد و کێشەکان لە ناوچە بخەنە ڕوو. بەڕێز سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان خالید عەزیزی ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لەم سمینارە و پێشکێشکردنی باسێک لە سەر پرسی کورد لە ئێران و بارۆدوخی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە وەفدی خانەخوێ ڕاگەیاند. http://localhost/files/azizi-parlaman-2016-2.jpg