کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە چوارەمین کۆنگرەی ئاڵمان_ ئیسرائیل‌دا

14:51 - 1 پووشپەڕ 2716

لەسەر بانگهێشتنی رەسمی '' کیفا ''، رێکخرای ئاڵمانی ئیسرائیلی، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو له‌ خالید حەسەنپور، ئەندامی رێبەریی حیزب‌و کامران عوسمانپوور، رۆژی یەکشەممە ١٩ی یوونی بەشدارییان لە چوارەمین کۆنگرەی ئاڵمان _ ئیسرائیل‌دا کرد که‌ لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو. لەو کۆنگرەیه‌دا کە بۆ ماوه‌ی دوورۆژ بەردەوام بوو، چەندین کەسایەتی گرینگی سیاسی، ئاکادمی‌و هەروەها چالاکی بواری مافی مرۆڤ وتاریان پێشکەش کرد. هه‌روه‌ها لەو کۆنگرەیەدا چەند کەسایەتی ناسراوی جیهانی قسه‌یان کرد که‌ بریتی بوون لە رۆڤێن ریڤلین، سەرکۆماری ئیسرائیل‌و، ئۆهوود باراک، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە هەردوکیان لە ریگای سکایپەوە بەشدار بوون، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، باڵوێزی ئیسرائیل لە ئاڵمان، باڵوێزی ئاڵمان لە ئیسرائیل، شارەداری فرانکفۆرت‌و، هەیئەتێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان‌و چەند کەسایەتیی سیاسیی دیکە. لە گوتارە گرینگ‌و سەرنجراکێشەکان وتاری وەزیری بەرگری ئیسرائیل‌و باڵوێزی ئیسرائیل بوون کە جەختیان لەسەر چۆنێەتی خەبات دژی تیرۆریزمی نێونەتەویی‌و ئەمنیێەت‌و ئاسایش لە جیهان دەکردەوە. شایانی باسەکە بەشیکی بەرچاو لە وتاربێژان تیشکیان خستە سەر کاروکردەوەی کۆماری ئیسلامی‌و لەسەر ئەوە پێداگر بوون کە کۆمەڵگای نێونەتەویی هیچ هیوایەک بە گۆڕانکاری لە ئێران‌دا نەبەستن‌و بە هاتنەسەرکاری کەسێکی وەک رووحانی هیچ لە کاروکردنەوەی حکومەتی ئیسلامی ئێران ناگۆڕێ. زۆربەی ئەو کەسانەی کە وتاریان پێشکەش کرد، ڕژیمی ئیسلامی ئێرانیان بە بەسەرچاوەی تێرۆریزم دایە قەلەم . شایانی باسە کە ژمارێکی بەرچاو لە کوردەکانی هەر چوارپارچەی کردستان، بە ئاڵای کوردستان و بەجلوبەرگی کوردی بەشداری ئەو کۆنگریە بوون. لە نێو هیزە سیاسییەکانی کوردا حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و پارتی دێموکراتی کوردستان بە ڕه‌سمی بانگهێشتن کرابوون‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره‌وه‌ داوا له‌ سکرتێری گشتی حیزب، کاک خالید عەزیزی کرابوو وتارێک پێشکێش بکا، کە بەداخەوە بە هۆی هێندێک گرفتەوە به‌ڕێزیان نەیتوانی بەشداربێ‌و لەلایه‌ن پارتی دێموکڕاتی کوردستانیشەوە کاک سەرۆ قادر بە نوێنەرایەتیی کاک مەسعود بارزانی وتارێکی پێشکێش کرد. جێگەی ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزب لە پەڕاوێزی کاری ئەو کۆنگرەیەدا لەگەڵ بەشێک لە کەسایه‌تییه‌ سیاسی‌و ناسراوە ئاڵمانی، ئیسرائیلی‌و کوردستانییەکان دیدارو گفتوگۆی کرد .