کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی هەیئەتێکی حدک لەگەڵ پارتی " نیئوس"ی ئوتریش بۆ وەگەڕخستنەوەی پەروەندەی تێرۆری د.قاسملوو

03:41 - 6 پووشپەڕ 2716

پێوەندییەکانی کۆمیتەی ئوتریشی حدک لەگەڵ پارتی " نیئوس"ی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەو لە دانیشتنەدا بارودۆخی کورد لە ئێران‌ تاوتوێ کرا. هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە دکتور عەلی مازووجی، بەپرسی بەشی پەیوەندییەکان‌و بەهار هەمزەنژاد، بە مەبەستی باس لە سەر هەلومەرجی ئیستای کوردستان‌و ئێران، سەردانی پارتی "نیئوس"ی ئوتریش‌یان کردو لەلایەن " رۆمان پابل"، ئەندام پارلەمان لە سەر لیستی ئەو پارتە پێشوازییان لێکرا. هەیئەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەو دانیشتنەدا وێڕای باس لە دۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای رۆمان پابل کرد کە حیزبەکەی هاوکاریی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ وەگەڕخستنەوەی پەروەندەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوو و عەبدووڵا قادری ئازەر بکا. رۆمان پابل لەو دانیشتنەدا بە شاندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ڕاگەیاند کە ئەو بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانی دیکەی رێبەریی حیزبەکەی دەخاتە بەرباس‌و وەڵامی پێویست بەو داوایە دەدەنەوە. ناوبراو وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە، پشتگیری حیزبەکەی بۆ داوا ڕەواکانی گەلی کورد لە ئێران دووپات کردوەوەو ئامادەیی حیزبەکەی بۆ هەموو چەشنە هاوکاری‌و پشتگیرییەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش ڕاگەیاند. http://localhost/files/hdk-new-s2016.jpg