کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوە کاک خالید عەزیزی لەگەڵ نوێنەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە ئەمریکا

20:08 - 11 پووشپەڕ 2716

کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کە بەمەبەستی چەند دیدار سەردانی واشنگتۆن، پێتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کردوە، لەگەڵ نوێنەرانی پارتی دێموکراتی کوردستان لەو وڵاتە کۆبۆوە. لەو دانیشتنەدا کە لەسەر بانگهێشتی لقی ٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێک‌خرابوو، بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزب‌و هەیئەتی هاوڕێی چاویان بە خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا؛ بەڕێز مەحما خەلیل، قایمقالی شەنگال؛ حیکمەت بامەڕنی، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا کەوت. هەر لەو دانیشتنەدا کە بە بۆنەی سەردانی کاک خالید عەزیزی بۆ ئەمریکا ڕێک‌خرابوو، کۆمەڵێک کەسایەتیی کورد بانگهێشت کرابوون کە لەو کۆبوونەوەیەدا چاویان بە کاک خالید کەوت. لەو دانیشتنەدا ڕووداوەکانی جیهان‌و دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست‌و کوردستان کەوتنە بەر باس‌و ئاڵوگۆری بیروڕایان لەسەر کرا