کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونه‌وه‌ی هەیئه‌تێکی کومیتەی سویسی حدک لەگەڵ بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حیزبی سۆسیالیست

18:49 - 19 پووشپەڕ 2716

هەیئه‌تێکی کومیتەی سویسی حدک لەگەڵ بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حیزبی سۆسیالیستی ئه‌و وڵاته‌ دانیشتنی کرد. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ له‌سه‌ر داوای حیزبی سۆسیالیستی ڕێک خرابوو، هەیئەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن پێتێر هووگ، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حیزبی سۆسیالیستی سویس پێشوازییان لێکرا. لەو دانیشتنەدا تاوتوێ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و پرسی نەتەوەیی کورد بە گشتی و کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرا و هاوکات هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشە و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە بۆ لایەنی خانەخوێ ڕوون کرایەوە. بەڕیز پێتر هووگ له‌ کۆبوونه‌ویه‌دا بە ئاشکرا باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وێرای دەربڕینی پشتگیری حیزبەکەی بۆ مافەکانی مرۆڤ و مافی کورد، سوور بوو لە سەر هاوکاریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و کوردانی رۆژهەڵات. لەو دیدارە دا پێتێر هووگ، بەرپرسی کارووباری دەرەوەی حیزبی سۆسیالیستی سویس و خوسرەو مستەفانەژاد، بەرپرسی کارووباری دەرەوەی حدک لە سویس لەسەر ٣ خاڵی سەرکی ساغ بوونەوە کە بریتی بوون لە: چالاکی بەردەوام دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەرهەق بەکوردان، پەیوەندی پتەوی دوولایەنە لە ئاستی سەرکردایەتی دا و دەستپێشخەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ ئەندامەتیی حیزبی سۆسیالیستی سویس لە سۆسیال ئینتێرناسیۆنالیستدا. شایانی باسه‌ هەیئەتی حیزب له‌ دیداره‌ لە خوسرەو مستەفانەژاد، پەروین شەکووری بەرپرسی یەکیه‌تیی ژنان و رێبوار موسەوی، بەرپرسی لاوانی دێموکرات پێک هاتبوو http://localhost/files/swisssssssssssss.jpg