کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سنە بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغی کرا

15:55 - 20 پووشپەڕ 2716

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، سالڕۆژی تێڕۆری دوکتور قاسملووی نەمر چالاکیی تەبلیغی‌یان کرد و لەگەڵ ئامانجی شەهیدانی ڤییەن پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. لەو چالاکییەدا کە لە بارودۆخی زۆر سەختی ئەمنیەتیی نێوشاری سنەدا کرا، وێنەی رێبەرانی شەهید لە چەند گەڕەکێکی ئەو شارە بڵاو کرایەوە و شەقام و شوێنە گشتییەکان بە وێنە و تڕاکت و دروشمی حیزبی ڕازایەوە. گەڕەکەکانی تەکیە و چەمەن، غەفوور، شەریفاوای ژوور، شەریفاوای خوار و شارەکی سەعدی" بەشێک لەو شوێنانە بوون لە شەوی شەممە، لە سەر یەکشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغییان تێدا کرا. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشیی لەو پۆلە لە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کردوە و سڵاوی بۆ ناردوون.