کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە پیرانشار و بۆکان بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو

17:51 - 20 پووشپەڕ 2716

لە شاری پیرانشار و ئاوایی باغڵووجەی بۆکان بەبۆنەی هاتنەوەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر چالاکیی تەبلیغی کرا. لەو چالاکییە تەبلیغییەدا زۆر ناوچە و گەڕەک و شوێنی تایبەت بە وێنەی رێبەرانی شەهید و دروشم و تڕاکتی تەبلیغیی حیزب ڕازانەوە. بەشێک لەو شوێنانەی لە پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: دەورووبەری مزگەوتی زەرگەتەن، ئەنسار، ئەسحابی کەهف، مام خەلیل، کۆنەخانێ، قەبرستانەکانی زەرگەتەن و کۆنەخانێ، ٢٤ میتری، دەورووبەری جادەی سنوور، کوی خەییام، گەڕەکی محەممەد میرزا، دەوروبەرتی مزگەوتی هیجرەت،‌ کەمەربەندی، کوی نوور، ڕێگاکانی سەرووکانی، شنۆزەنگ و دەورووبەری مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل. هەر بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلات لە گوندی باغڵووجەی بۆکانیش بە مەبەستی پەیمان نوێكردنەوە لەگەڵ رێبازی شەهیدان، ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان سەردانی گۆری شەهید قاسم باقی و چوار شەهیدی دیكەی حیزبی دێموکراتیان لە گوندی باغڵوجە كردوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشیی لەو پۆلە لە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کردوە و سڵاوی بۆ ناردوون.