کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسگای تورجان لە ناوچەی سەقز کەوتە بەر هێرش و ئاگر درا

16:47 - 22 پووشپەڕ 2716

پاسگای شارەدێی تورجان لە ناوچەی سەقز لەلایەن پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتەوە کەوتە بەر هێرش و ئاگر درا. شەوی ٢١ لە سەر ٢٢ی پووشپەڕ، پاسگای تورجان، هەڵکەوتوو لە نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان کەوتە بەر هێرش و لە ئاکامدا ئەنباری چەکوچۆڵ، نەوت، خواردەمەنی و کەلوپەلی دیکەی ئەم پاسگایە بوون بە خەڵووز. هێرشەکە کاتژمێر ١٢ی نیوەشەو هاتە ئاراوە و هاوکات بوو لە گەڵ بیست و حەوتەمین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، سکرتێری حیزبی دیموکرات بە دەست تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. سەرچاوەیەک لە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی وە ئەستۆ گرت و پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە بەشێک بووە لە بەرنامەکانی ئەوان بۆ یادی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو. http://localhost/files/torjanparezarannn.jpg