کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری شنۆ سروودی شۆڕشگێڕی بڵاو کرایەوە

18:02 - 24 پووشپەڕ 2716

ئەندامانی شانەی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری شنۆ لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا سروودی شۆڕشگێرییان لە چەند شوێنێکی شار بڵاو کردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی پووشپەر لە چەند شوێنێکی شار وەک: پارکی شار، پارکی فەرمانداری، ڕووبەڕووی ناوەندی سپای پاسداران و نیزیک چوارڕێیانی کارگەر بە کەرەستەکانی دەنگ سروودی شۆڕشگێرییان بڵاو کردەوە کە سەرنجی زۆری خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و بووە هۆی شڵەژانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان. جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەمساڵ بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەر سەرەڕای کەشی توندی ئەمنیەتیی زاڵکراو بە سەر کوردستان‌دا، بەڵام خەڵک بە هەر شێوەیەک کە بۆیان کرابێ و ئەندامانی هەڵسووری حیزبی دێموکڕات لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغی پەیمانی وەفایان لەگەڵ رێبەری شەهیدیان، دوکتور قاسملووی نەمر نوێ کردەوە.