کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یاد و بیرەوەریی ساڵیادی کۆماری کوردستان لە ناوچەی بۆکان بەرزڕاگیرا

18:46 - 2 رێبەندان 2716

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان وەکوو دەسکەوتیکی نەتەوەیی دۆستان و ئەندامانی بەوەفای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەردەم دێموکراتی بۆکان لە چەلاکییەکی بەرفراوان ئەو یادەیان بەرز راگرت و چالاکیی تەبلیغییان نواند. لایەنگرانی حیزبەکەی پێشەوا قازی محەممەد لە  ناوچەی ئەحمەدی کۆڕ بۆکان چالاکیی تەبلیغییان کردو، بەتایبەت لە گوندی ئاڵیکەندی دێموکرات پەروەر بە شەکانەوەی ئالای پیرۆزی کوردستان لە نێو گوندی ئاڵیکەند، وەفاداری خۆیانیان بە ڕیبازی دێموکرات سەلماند. بە پێی هەواڵیکی دیکە لایەنگرانی حیزب لە نێو شاری بۆکان، لە چەندین شەقام و گەڕەکی ئەو شاروە وەکوو ،شەقامی ٥٥میتری، نیرۆگای بەرق، عەلی ئاوا، پشت ترمیناڵ، گەرەکی ئەبووزەڕ، فۆڵکەی فەلەستین، کوڵانی محەممەدی، و فەڵکەی ئەسکەندەری چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوە برد.