کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌ بۆنه‌ی‌ ٢ی‌ ڕێبه‌ندان له‌ پیرانشار چالاكیی‌ ته‌بلیغیی‌ كرا

18:54 - 2 رێبەندان 2716

به‌بۆنه‌ی‌ ٢ی‌ ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ كوردستان له‌ پیرانشار و ده‌ورووبه‌ری‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغیی‌ كرا. به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ گه‌یشتوو به‌ كومیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان، شه‌وی‌ ٣٠ی‌ سه‌رماوه‌ز، ئه‌ندامانی‌ و لایه‌نگرانی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ ٢ی‌ ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ كوردستان له‌ پیرانشار و ئاواییه‌كانی‌ لاوێن، ڕكاوێ، قه‌ره‌خدر، خورنج، گرده‌ بن، كێله‌شین، زین و نجیان و هه‌روه‌ها تابڵۆكانی‌ سه‌رجاده‌كان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ دروشمی‌ تایبه‌ت به‌ ٢ی‌ ڕێبه‌ندان و وێنه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ شه‌وی‌ یه‌ڵدا ڕازانده‌وه‌. كۆمیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ چالاكیی به‌ربڵاوی‌ ئه‌ندامان ولایه‌نگرتنی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان له‌ پیرانشار و ئاواییه‌كانی‌ ده‌ورووبه‌ری‌ وێڕای‌ ماندونه‌بوونی‌ كردن ده‌ستی‌ ماندویان ده‌گوشێ و سپاسیان دەکا.