کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستان له‌ ناوچه‌ی‌ بانه‌ چالاكی‌ ته‌بلیغی‌ كرا

19:06 - 2 رێبەندان 2716

به‌بۆنه‌ی‌ ٢ی‌ ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستان له‌ مه‌هاباد له‌ ناوچه‌كانی‌ بانه‌و ده‌ورووبه‌ری‌ چالاكیی ته‌بلیغی‌ كرا. به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ گه‌یشتوو به‌ كۆمیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان، شه‌وی‌ ١ی‌ ڕێبه‌ندان، ئه‌ندامانی‌ و لایه‌نگرانی‌ حیزب به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵوه‌گه‌ڕی‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستان له‌ شاری‌ بانه‌ و ئاواییه‌كانی‌ وه‌ك به‌رده‌ڕه‌ش، زیوایه‌، سپی داری،  جاده‌ی‌ نێوان كۆخان نجنێ، داده‌ی‌ بانه‌ بۆ سه‌رده‌شت، كه‌وپێچی‌ سه‌روو، خواجوامێر، بنه‌ی‌ ڕه‌زان و كه‌وپێچی‌ خواروو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو به‌ نووسینی‌ دار و دیوار و تابڵۆكانی‌ جاده‌ و هه‌روه‌ها به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ تراكت و وێنه‌ی‌ تایبه‌ت به‌م ڕۆژه‌ دیسان  دڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامییان وه‌خورپه‌ خست. هه‌روه‌ها تابڵۆیه‌كی‌ سپای‌ پاسدارانیان له‌ ڕێگه‌ی‌ بانه‌ ـ شوێ یان شكاندوه‌ به‌ریان داوه‌ته‌وه‌. كۆمیسیۆنی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ چالاكیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان له‌ ناوچه‌ی‌ بانه‌ ده‌ستخۆشانه‌یان پێ ده‌ڵێ و لێڕه‌را ده‌ستیان به‌ گه‌رمی‌ ده‌گوشێ.