کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشی پەیوەندییە نۆروێژییەکانی حدک، سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کرد

19:34 - 23 رێبەندان 2716

رۆژی پێنجشەممە، ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوڕێ "ناسر قادرپوور"، بەرپرسی پێوەندییەکانی حدک لە نۆڕوێژ ، سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کرد و، لە لایان بەڕێز "مۆرتن وڵد" پەرلەمانتار لەسەر لیستی پارتی پێشکەوتنخواز، پێشوازی لێکرا. لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، رەوشی ئێستای مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و پێشێلکارییەکان لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە لاین هاوڕێ ناسر قادرپوورە تیشکیان خرایە سەر. هەروەها قادرپوور گوتی کە: بێ ڕێزی و سووکایەتی بە چالاکوانانی مەدەنی و کەسایەتییەکانی کورد لە رۆژهەڵات دەکرێ و رۆژ نییە کوردەکان بە تۆمەتی جۆراو جۆر نەخرێنە بەندیخانەو ئیعدام نەکرێن. هەروەها ناسر قادرپوور، باسێکی گشتیشی لەسەر جێگە و پێگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردو هەروەها باس لەوەش کرا کە پارتی پێشکەوتنخواز کە لەسەر دەسەڵاتە و پشتگیری لە خەباتی ڕەوای کورد دەکا، پێویستە لە نفووز و تواناکانی خۆی بۆ فشار لە سەر رێژیمی ئێران کەڵک وەربگرێ بۆ بەرگریکردن لە کورد و خەباتی ڕەوای حیزبی دێموکراتی کوردستان . شایانی باسە لە لایەن بەڕێز "مۆرتن وڵد" بە گەرمی پێشوازی لەو باسانە کرا و خۆشحاڵی خۆی دەربرێ بۆ ئەو دیدارە .و هیواداری دەربڕی کە لە داهاتوو دا ئەو دیدارو چاوپێکەوتن و بیروڕاگۆڕینەوانە زیاتر بەردەوام بێ .