کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەری حدک لە ئەنتێرناسیونالی سۆسیالیست لە بنکەی سەرەکی ئەو رێکخراوەیە لە شاری لەندەن

19:38 - 23 رێبەندان 2716

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی فوریە ٢٠١٧ زایینی بەڕێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزب دیموکراتی کوردستان لە ڕێکخراوی ئەنتێرناسیونالی سۆسیالیست سەردانی ئەم بنکەی سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەی لە شاری لەندەن،ی پایتەختی بریتانیا کرد و لەلایەن بەرێزان لویس ئەیالا سکرتێر و لەتیفە پێری کارگێری ئەو ڕێکخراوەیەوە بە گەرمی پێشوزی لێکرا. تەوەری سەرەکی و مەبەست لەو سەردانەی نوێنەری حیزب باس لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و نەخش و رۆلی کورد لەو ناوچەیەدا و هەروەها گرتنی ٢٥مین کۆنگرەی ئەم رێکخراوەیە لەمانگی مارسی ٢٠١٧دا بوو. جێگەی ئاماژەیە کە هەر لەو چاوپێکەوتنەدا  باس و راوێژێکی تێر و تەسەل سەبارەت بە دەوری ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و هاوکات نەخش و رۆلی حیزبی دێموکرات وەك ئەندامی ئەم رێکخراوەیە کرا و جێگە و پێگەی حیزب بەرز نرخێندرا.