کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆلێک لە لاوان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز چالاکیی تەبلیغییان کرد

19:29 - 27 رێبەندان 2716

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەقز، پولێک لە لاوان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە رێکخستنی خۆیان لە ریزی ئەندامانی نهێنی لەو شارە چالاکیی خۆیانیان دەسپێکرد. هۆگرانی رێبازی پێشەوا لە شاری کوردپەروەری سەقز بە ڕیکخستن و دەسپێکی چالاکیی تەبلیغی لە نێو شاری سەقز  ئامادەگیی خۆیانیان بۆ هەرچەشنە تێکۆشانێک دەربڕی. ئەندامانی تازە پەیوەست بوو بە ڕیکخستنەکانی حدک لە شاری سەقز، یادکردنەوەی شەهیدانی سوورخەڵاتی شەوی یەڵدایی خوێناوی دێموکراتیان کردە دەسپێکی تێکۆشان و بەبڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار بەڵێنییان دا کە تا سەر لەگەڵ ڕیبازی پێشمەرگانە وەفادار و بەردەوام بمێنەوە. ئەو شوینانەی لە شاری سەقز چالاکیی تەبلیغیی کراوە بریتین لە؛ دەبیرستانی ئاوینی، تەرمیناڵی سەقز بۆ سنە، جیهادی کشاورزی و چەندین گەڕەک و کۆڵانی دیکەی ئەو شارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ئەندامانی تازە پەیوەست بوو ، بە ریزی رێکخستنەکانی حدک لە شاری سەقز، سپاسیان دەکاو سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.