کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک سیاسی-تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حدک، لە باشووری کوردستان

20:31 - 30 رێبەندان 2716

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب بە هاوکاری ناوەندی یەک و هەرێمی ٤ی کوردستان کۆبوونەوەیەکی سیاسی- تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب لە پارێزگای سلێمانی پێک‌هێنا. رۆژی ٢٩ی رێبەندان لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، نیشتەجێ لە باشووری کوردستان بەتایبەتی دەڤەری سلێمانی کۆبوونەوەیەک پێک‌هات لەو کۆبوونەوەیە‌دا دوی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی حیزب وگەل، بەڕیز کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسێکی تێروتەسەڵی لە چەند رەهەند پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ئاوردانەوەیەک لە مێژووی ٧١ساڵە حیزب دێموکرات و، دەورونەخشی پیلانگێڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەو، پرسی کورد لە بەشەکانی کوردستان، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەوەری سەرەکیی باسەکەی هاوڕێ کەماڵ کەریمی بوو. ناوبراو لە بەشێك لەقسەکانی‌دا بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی کۆنگرەی شانزدەی حیزب، کە بۆ درێژەدان بە خەبات، لەهەموو ڕەهەندەکانی خەبات کەڵک وەردەگرین و هەروەها گرینگی دان بە جموجۆڵ وخەباتی نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و پشتیوانی کردن لە خەباتی مەدەنی یەکێک لە ئەرکە‌کانی حیزب لە قەڵەم دا، کە لە ڕابردووش هەوڵی بۆ دراوەو ، لە داهاتووش درێژەی دەدرێ، کە بەجەماوەری کردنی خەبات و کەڵک وەرگرتن لە هەموو زەرفیەتەکانی خەبات ستراتیژی حیزبی دێموکراتی کوردستانە. هاوڕێ کەماڵ کەریمی بە شیکردنەوەی ١٠ساڵەی ڕابردووی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەوبارەوە گوتی؛ بە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەک حدک گەیشتووتە ئاستێک کە دوست ودوژمن حیسابی لەسەر دەکا و، بۆیە دەبێ بە خۆڕێکخستنەوەو بەخۆداچوونەوە و خەساری ناسی کەموکۆرییەکانی ڕابردوو، خۆمان بۆ درێژەدان بە خەبات توندوتوڵ‌تر بکەینەوە، ئەمەش هەوڵ وهیمەت و چالاکیی گشت ئەندامانی حیزبی پێویستە. سەبارەت بە ئاڵۆگۆرەکانی ناوچەکە هاورێ کەمال کەریمی لەوبارەوە گوتی:ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان نابێ سیاسەتی چاوەروانی و ئینتیزار بگرینەپێش و، دەبێ بۆ هەرچەشنە ئەگەرێک خۆمان ئامادەبکەین وزیاتر حیساب لەسەر توانایی سیاسی وتەشکیلاتی خۆمان بکەین. کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدک لە درێژەی قسەکانی‌دا کۆمەڵێک پرس وبابەتی لە پێوەندی لەگەڵ ئاڵۆگۆڕی لە نیو ڕیزەکانی حیزب وپۆستی سکرتێری بە وردی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەها لە سەر پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان گوتی: لە پێوەندی لەگەڵ حدکا، ئێمە لەوبارەوە سیاسەتمان ڕوونەو بە جیددی کاری بۆ دەکەین" و لەو پێوەندیەش‌دا نەخشی خالید عەزیزی سکرتێری پێشووی حدکی بەرز نرخاند. لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیە‌دا کۆمەڵیک لە بەشداربووان پرسیارو تێبینی و ڕاوبۆچوونی خۆیانیان هێنا گوڕێ، کە لەلایەن کەماڵ کەریمی"یەوە وڵامدرانەوە