کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی/تەشکیلاتی بۆ بەشێک لە ژنانی نێو ریزەکانی حیزب

22:26 - 9 رەشەمه 2716

تەشکیلاتی باشووری کوردستانی حیزب،  پێشنیوەڕۆی رۆژی ٩ی ڕەشەممە لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی سیاسی/ تەشکیلاتی، بۆ بەشێک لە ژنان و گەنجانی حیزب، پێک‌‌هێنا. سەرەتا بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان، ئەو کۆبوونەوەیە دەستی‌پێکرد. بەرپرسی تەشکیلاتی باشووری کوردستان، بۆ شیکردنەوەی مەبەست لەو کۆبوونەوەیە  کورتەیەکی باس کرد و، دوایی هاوڕێ مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەر چەند بابەتی سیاسی وتەشکیلاتی بۆ ئامادەبووان دوا. سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئاوردانەوەیەک لە میژووی تێکۆشان و خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەند لایەنێک لە خەباتی بێ‌وچانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی وەبیری ئامادەبووان هێناوە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە تازەترین قوربانیانی تێکۆشەرانی دێموکرات، کە لە شەوی یەڵدای ئەمساڵ لە کردەوەیەکی تیرۆریستی ٥ پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات شەهید کران، لەو پێوەندییەدا گوتی؛ بەردەوامیی خەبات و، تێکۆشانی سیاسی ونیزامی وتەشکیلاتی حیزبی دێموکرات و بە لە بەرچاو گرتنی میژووی پڕ لە سەروەری ئەو حیزبە و، هەروەها جیگەوپێگەی لە نێو جەماوەر و چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان وای کردوە کە نەیاران و دوژمنانی حیزب وگەل، هەموو کات بیر لەوە بکەنەوە کە زەبرمان لێی بوەشێنێ، هەربۆیە پێویستە بە هیمەتی هەموومان لە بەشە جیاجیاکانی حیزب ماندوویی‌نەناسانە خەمخۆری حیزبەکەمان بین. مستەفا مەولوودی لە درێژەی قسەکانی‌دا بە خستنەبەرباسی کۆمەلێک پرسی نیوخۆی حیزب و پرسەکانی دیکە  دەورو رۆڵی ژنانی لە قوناخە هەستیارەکانی حیزب بەرزنرخاند و، داوای کرد کە ژنان لە پرسە جۆراوجۆرەکانی حیزب لەم قوناخەش‌دا زیاتر نەخشیان هەبێ. لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا چەند کەس لە ئامادەبووان ڕاوبۆچوون و پرسیاری خۆیانیان خستەڕوو، کە دواتر لە لایەن سکرتێری گشتیی حیزبەوە وەڵامدرایەوە.