کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان وکۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە فینلاند

19:23 - 10 رەشەمه 2716

لە سەر داوای کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند رۆژی یەکشەممە  ڕێکەوتی ٢٦-٢-٢٠١٧ لە شاری تورکو کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ گۆرینەوەی بیروڕا لە سەر کۆمەڵێک باسی رۆژ و هەروەها ئاوردانەوەیەک لەمەر چالاکی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند پێک هات. ئاڵگۆرەکانی ناوچە ، روداو وپێشهاتەکان وئاڵۆزیەکانی ئەو دوایانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و دەست تێوەردانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەنتەقە و ئەنجامی ئەو دەست تێوەردانانەی رێژیم لە ناوچەکەدا باس وخواسی کۆبوونەوەکە بوون. هەر دووک لامان هاورابووین کە پێویستە لێژنەیەکی هاوبەش لە هەمو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێک بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەت وپیلانگێریەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە دەرحەق بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامیان دەدات. پێویست بە ئاماژەیە کە پێشنیار کرا بە پێی بارودۆخی هەنوکەیی ناوچەکەمان پێویستە کۆبوونەوەی زیاتر هەبێت لە نێوان هەمو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە کار و چالاکی هاوبەش. لەو کۆبوونەوەیەدا لەلایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە هاوڕێیان وەستا رەحمان بەرپرسی کۆمیتەی گشتی وکەریم رەسووڵی بەرپرسی بەشی پەیوەندیە کوردستانیەکان بەشدار بوون .